گەڕان

گەڕان لە هەموو توێژینەوەکانی گۆڤاری ئەکادیمیای کوردی بەپێی ناونیشان، نووسەر یان پوختە.

0
ئەنجامەکان
0
لە کۆبەشدا
بەیەكداچوونی ژانرەكان، پێكهاتەی ڕۆمان، حەكایەت، ژانرە كۆنەكان، ڕۆمانی كوردی
گەڕان
گەڕانەکەت
فلتەری پێشکەوتوو
ئەنجامەکان

ئەنجامەکان

نیشاندان 1 ئەنجام
  1. 2024

    بەیەكداچوونی ژانری ڕۆمان و حەكایەت لە ڕۆمانی(غەزەلنووس و باغەكانی خەیاڵ)ی بەختیار عەلی دا

    لە لایەنحەیدەر جەوهەر ئەحمەد & پەخشان سابیر حەمەد

    ڕۆمان فۆرمێكی كراوەی هەیە و هەر ژانرێكی ئەدەبی دەتوانێ بە ئاسانی لە چوارچێوەی پێکهاتەکەیدا لە ئاستی ئاوێتەبوون یان لە ئاستی كۆكردنەوە دەربكەوێت، بەمەش ژانرە كۆن و نوێیەكان دەتوانن وزەیەكی زیاتر بە ئەزموونی ڕۆماننووس بدەن، له ‌ئه‌نجامدا بەیەكداچوونی ژانرە ئەدەبییەكان دواجار وەك ئامرازێكی هونەری لە ڕۆمانەكەدا بەرخوردی لەگەڵدا دەكرێت بۆ پێدانی ماناو دەلالەتی نوێ و دەربڕینی تێڕوانینە ئیستاتیكییەكانی ڕۆماننووس. بەختیار عەلی یەكێكە لەو ڕۆماننووسە هاوچەرخانەی كورد كە لەم رۆمانەدا بەسەلیقەیەكی وردەوە ئەفراندنی خۆی خستۆتەڕوو و بایەخی بە بەیەكداچوونی ژانری ئەدەبی داوە. بۆیە لەم توێژینەوەیەدا كاركراوە بۆ ئەوەی بەیەكداچوونی حەكایەت و ڕۆمان لە تێكستی (غەزەلنووس و باغەكانی خەیاڵ) بخرێتەڕوو. لە ناواخنی ئەم توێژینەوەیەدا ئاماژە بە ڕوونكردنەوەی بەیەكداچوونی حەكایەت بە ستراكتووری ڕۆمانەكە و مەبەست و مانا و ئاماژه‌کانی دراوە و ڕەهەندە جۆراوجۆرەكانی بەر ڕووناكی دراوە.    وشە سەرەكییەكان: بەیەكداچوونی ژانرەكان، پێكهاتەی ڕۆمان، حەكایەت، ژانرە كۆنەكان، ڕۆمانی كوردی.

    ژمارە 58· Articles· لاپەڕە 73 - 110· DOI 10.56422/ka..58.149کردنەوەی توێژینەوە