گەڕان
گەڕان لە هەموو توێژینەوەکانی گۆڤاری ئەکادیمیای کوردی بەپێی ناونیشان، نووسەر یان پوختە.
- 0
- ئەنجامەکان
- 0
- لە کۆبەشدا
- “تەكنیكەكانی ژیریی دەستكرد”
- گەڕان
ئەنجامەکان
- 2025
بەکارهێنانی تەکنیکەکانی ژیریی دەستکرد لە ناسینەوەی ساختەهەواڵ و ناوەڕۆکی میدیایی لە كەناڵە ئاسمانییە كوردییەكاندا
لە لایەناحمد حمەكریم & هەردەوان كاكەشێخ
ئەم توێژینەوەیە هەوڵێکە بۆ دۆزینەوەی ڕێگەچارەی تەكنەلۆژی لە ناسینەوە و بەرەنگاربوونەوەی ساختەهەواڵ و ناوەڕۆكی میدیایی شێوێندراو لە كەناڵە ئاسمانییە كوردییەكاندا بەسوودوەرگرتن و بەکارهێنانی تەکنیکەکانی ژیریی دەستکرد(Artificial Intellegince[1]). ئامانجی سەرەکی توێژینەوەكە، خستنەڕووی لایەنە گرنگەکانی تەکنیکەکانی ژیریی دەستکردە کە دەتوانن ڕۆڵێکی کاریگەر لە شیکردنەوە و پۆلێنکردنی ناوەڕۆک و دەستنیشانکردنی ساختەهەواڵ و ناوەڕۆكی میدیاییدا بگێڕن. لە سەردەمی ئێستادا، گەشەسەندنی خێرای تەکنەلۆژیا و فراوانبوونی بەکارهێنانی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان بووەتە هۆی ئەوەی کە بڵاوبوونەوەی ساختەهەواڵ و ناوەڕۆكی میدیایی شێوێندراو ببێتە کێشەیەکی جیهانی و نێوخۆیی، کە کاریگەری ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆی لەسەر جووڵەی بازاڕ و لایەنی دەروونی و کۆمەڵایەتی بەکارهێنەران هەیە. توێژینەوەی بەردەست بە ڕێبازی چاوپێکەوتنی قووڵ لەگەڵ سامپڵێکی مەبەستدار لە بەرپرسانی ژووری هەواڵ لە كەناڵە ئاسمانییە كوردییەكان و ڕۆژنامەنووسانی بەشداربوو لە خولی ژیریی دەستكرد(AI)، هەروەها لەگەڵ پسپۆڕان و شارەزایانی بواری تەكنیكەكانی ژیریی دەستکرد، هەوڵی دۆزینەوە و شیکردنەوەی ئەو ڕێكار و تەکنیکانە دەدات، کە دەکرێت وەک ئامڕازێکی کاریگەر لە ناسینەوە و پۆلێنکردنی ساختەهەواڵ و ناوەڕۆکی نادرووستی میدیاییدا بەکاربهێنرێن. لە گرنگترین ئەو ئەنجامانەی كە توێژەران پێیگەیشتوون، زۆربەی كەناڵە ئاسمانییە كوردییەكان پشت بە تەكنیكەكانی ژیریی دەستكرد نابەستن بۆ ناسینەوەی ساختەهەواڵ و ناوەڕۆكی میدیایی شێوێندراو، ئەمەش بەهۆی بەردەستنەبوونی ئەپڵیكەیشنەكانی ژیریی دەستكردە بۆ زمانی كوردی. [1] Artificial Intellegince: لە زمانی كوردییدا بە چەند زاراوەیەک هاتووە، وەك (زیرەکیی دەستکرد، هۆشیی دەستکرد، ژیریی دەستکرد) ئێمە دەستەواژەی (ژیریی دەستكرد)مان پێ گونجاوترە چونکە ئێستا ئامێرەکان و ئامڕازەكانی ژیریی دەستکرد توانای فێربوون، بیرکردنەوە، شیکردنەوە، لێکدانەوە، تەنانەت توانای بڕیاردان و خۆنوێکردنەوەشیان هەیە، بۆیە قۆناغی زیرەکییان تێپەڕاندووە و ئێستا دەتوانین بڵێین گەیشتوونەتە ئاستی ژیریی، ئەمەش لە چەندین سەرچاوەی زانستی و توێژینەوەی نوێدا پشتگیری کراوە.