گەڕان
گەڕان لە هەموو توێژینەوەکانی گۆڤاری ئەکادیمیای کوردی بەپێی ناونیشان، نووسەر یان پوختە.
- 0
- ئەنجامەکان
- 0
- لە کۆبەشدا
- “خانووە کەلەپووریيەکان، بیناسازی، نۆژەنکردنەوە، پاراستن، سه‌ليم سلێمان كووره‌چى”
- گەڕان
ئەنجامەکان
- 2022
خانووی کەلەپووريی سەلیم سلێمان مەحموود کوورەچی لە شاری هەولێر
لە لایەنعەبدولڵا خورشيد قادر, زياد ئەحمەد موحەممەد & جەمال جەميل ئەسعەد
خانووی سەلیم سلێمان مەحموود کوورەچی يه‌كێكه له خانووه كه‌له‌پووريیه‌كانى گه‌ڕه‌كى سه‌عدووناوه، ده‌كه‌وێته باشوورى قه‌ڵاى هه‌ولێر و گه‌ڕه‌كى ته‌عجيل، مێژووی دروستکردنی ئەم خانووه بۆ زیاتر لە (100) ساڵ ده‌گه‌ڕێته‌وه، ئەم خانووە پێكهاتووه لە یەک نهۆم و سێ ژوورى شێوه لاكێشه‌يى و دوو هه‌يوانى كراوه له‌گه‌ڵ حه‌وشه‌يه‌كى گه‌وره و ته‌ويله‌يه‌كى ئاژه‌ڵ و دوو شۆرك (گەرماو) و يه‌ك ده‌رگاى سه‌ره‌كى چوونه ژووره‌وه له‌گه‌ڵ يه‌ك په‌يژه و تارمه‌يه‌ك، ئه‌م شێوازى بيناسازیيه به‌يه‌كێك له شێوازه ره‌سه‌نه‌كانى وڵاتى دوو رووبار داده‌نرێت. کەرەستە بیناسازییەکانی خانووى سه‌ليم سلێمان مه‌حموود بریتین لە خشتى سوور‌كراوه (کەرپووچ) له‌گه‌ڵ خشتى له قوڕ دروستكراو، هه‌روه‌ها دار و ئاسن به‌كارهاتووه له چه‌ند شوێنێكى خانووه‌كه، وە گه‌چيش به‌كارهاتووه بۆ ڕووپۆشكردنى ديواره‌كان. ئەم خانووە چەندین ڕەگەزی بیناسازی و هونەری لەخۆ دەگرێت وەک هەیوان، کەوان، دەلاقە، سواندە و دەرگا و پەنجەرەکان. لەم توێژینەوە هەوڵدراوە بە شێوەیەکی مەیدانی سەرجەم بەش و ڕەگەزەکانی بیناسازی و هونەری باسبکرێت، هەروەها تیشک خراوەتە سەر هۆکارەکانی تێکچوون و لەناوچوونی خانووەکە کە خۆی لە هۆکارە سروشتییەکان و مرۆییەکان دەبینێتەوە. هەر لەم توێژینەوەیە ئاماژە بە چۆنیەتی نۆژەنکردنەوە و پاراستنی خانووەکە کراوە.