گەڕان
گەڕان لە هەموو توێژینەوەکانی گۆڤاری ئەکادیمیای کوردی بەپێی ناونیشان، نووسەر یان پوختە.
- 0
- ئەنجامەکان
- 0
- لە کۆبەشدا
- “دراما، ڕەگەزەکانی دراما، ڕووداو، کارەکتەر، دیالۆگ، کات، شوێن، مۆنۆلۆگ”
- گەڕان
ئەنجامەکان
- 2023
تەکنیک و ڕەگەزەکانی دراما لە شیعرەکانی (شێرکۆ بێکەس)دا
لە لایەنئەڤین ئاسۆس حەمە & عوسمان حەمەد خدر
درامای شیعری شوێنێکی گرنگ لە نێو ڕۆشنبیری و شارستانییەتی گەلان پێکدەهێنێت. هەر نەتەوەیەک بە پێی بارودۆخی گەشەکردنی ژیاری و مێژوویی و ڕۆشنبیری خۆی بایەخی پێداوە و پێگەی لە نێو ئەدەبەکەیدا چەسپاندووە. درامای شیعری لە ئەدەبی کوردیدا مێژوویەکی دوور و درێژی نییە، بەڵام وەک سەرچاوەکان ئاماژەی بۆ دەکەن، سەرەتای سەدەی بیست دەروازەیەکی نوێ و گرنگ بوو لە دەرکەوتنی درامای کوردی و چەکەرەکردنی، ساڵانی حەفتا و هەشتاکان قۆناغێکی گرنگ بوو لە مێژووی درامای کوریدا. لەم ڕوانگەیەوە (شێرکۆ بێکەس) لە ئەزموونی ئەدەبی خۆیدا ڕۆڵێکی دیار و کارای هەبووە لە داهێنانی ئەدەبی و نووسینی درامای شیعریدا، لە ماوەی ساڵانی حەفتاکاندا سێ درامای شیعری نووسیوە بەناوی (کاوەی ئاسنگەر، دیوار و دەنگی خوێن، ئاسک)، هەر یەک لەم درامایانە تەکنیکی بەهێزیان هەیە و ڕەگەز و توخمەکانی دراما بە شێوەیەکی تۆکمە و سەرنجڕاکێش بەکارهاتوون.