گەڕان

گەڕان لە هەموو توێژینەوەکانی گۆڤاری ئەکادیمیای کوردی بەپێی ناونیشان، نووسەر یان پوختە.

0
ئەنجامەکان
0
لە کۆبەشدا
زمانی میڵتۆن، تەکنیکە میڵتۆنییەکان، ڕازیکردن، بانگێشە، ڕێكڵامی سیاسی
گەڕان
گەڕانەکەت
فلتەری پێشکەوتوو
ئەنجامەکان

ئەنجامەکان

نیشاندان 1 ئەنجام
  1. 2023

    تەکنیکەکانی زمانی میڵتۆن لە بانگێشەی هەڵبژاردندا

    لە لایەنشوان نجم الدین عمر & عەبدولواحید موشیر دزەیی

    ئەم توێژینەوەیە لە بواری زانستی زمانەوانی دەروونییە. كەرستەی توێژینەوەكەمان لە زمانی ڕێكلامی بانگێشەی هەڵبژاردن وەرگرتووە، بەو پێیەی زمان وەكو تاكە ئامرازی بە هێزی پەیوەندی كردن و تێكەڵاوی نێو كۆمەڵگە و هۆكاری ئاسانكردنی كاروباری ژیانی مرۆڤە. هەروەها گەیاندن و ئاڵوگۆڕكردنی زانست و زانیاری و گفتوگۆی ژیاری و سیاسی و كۆمەڵایەتی و دەروونی و...هتد، زۆر جار پێویستیمان بە گرنگی ڕازی كردن دەبێت بیر دەكەینەوە چۆن قەناعەت بە بەرامبەرەكەمان بكەین، مەبەستەكانیش جیاجیان بۆ نموونە سیاسەتمەدارێك پێویستییەتی تاكو دەنگی پێبدەن لە هەڵبژاردن و بازرگانێك یان خاوەن پیشەیەك پێویستییەتی تاكو كڕیاری زۆرتر بۆخۆی رابكێشێت، ئەمانەش هەموو پێویستیان بە كردەی ڕازی كردن هەیە تاكە لە كارەكانیاندا سەركەون. لەم توێژینەوەیەدا شێوازی ڕازیكردن و ئاڕاستەكردن و سەرقاڵكردنی مێشك (ئاگا، بێ‌ ئاگا) بە هۆی زمانێكی تایبەت بەو بوارە باس دەكەین، ئەویش (زمانی مێڵتۆن)ە، كە كارامەیی و تەكنیكەكانی ئەو زمانە لە خۆدەگرێت. بۆیە هەوڵدەدەین كاریگەری تەكنیك و كارامەییەكانی زمانی مێڵتۆن بە شێوەی كرداری لەسەر ڕێكلامی بانگێشەی هەڵبژاردن و هێزی ئەو زمانە لە ڕازی كرنی جەماوەر و سەركەوتنی لە ڕێكلامی بانگێشەی هەڵبژاردندا بخەینەڕوو. لە بەشی یەکەم ناساندنێک بۆ زمانی و میڵتۆن کراوە و بنەماکانی کارکردنی ئەو زمانە باس کراوە، کاریگەری زمانەکە لەسەر بیر و کاردانەوەی کردە دەروونیەکانی خراوەتەڕوو. لە بەشی دووەمدا بابەتەکانی هێز و كاریگەری زمانی میلتۆن، تەکنیکەکانی لە ڕێکڵامی بانگێشەی هەڵبژاردن بەنموونەی پراکتیکی خراوەتەڕوو.

    ژمارە 57· Articles· لاپەڕە 49 - 80· DOI 10.56422/ka..57.118کردنەوەی توێژینەوە