گەڕان
گەڕان لە هەموو توێژینەوەکانی گۆڤاری ئەکادیمیای کوردی بەپێی ناونیشان، نووسەر یان پوختە.
- 0
- ئەنجامەکان
- 0
- لە کۆبەشدا
- “سیاسەت و پلانی زمانی، ئایدۆلۆژیای زمانی، پلۆرالیزمی زمانی، زمان و پەروەردە، نەتەوەسازی”
- گەڕان
ئەنجامەکان
- 2024
سیاسەتی زمانی بۆ بواری پەروەردە لە پرۆسەی نەتەوەسازیدا
لە لایەنقادر فەتاح ئەحمەد, جەعفەر شێخولئیسلامی & عومەر مەحموود کەریم
پوختە:لە سەرەتای سەدەی بیستەوە تا ئێستە، لە ئێران سیاسەتی یەکزمانی لە بواری پەروەردەداوەک ئامرازێک لە خزمەت نەتەوەسازی و دەوڵەتسازیی نەتەوەی سەردەستدا بەکار هێراوە. ئەمتوێژینەوەیە لە ڕوانگەی بەرگری لە فرەزمانی و بە پشتبەسن بە پلۆرالیزمی زمانی، ئەنجامەکانیئەم سیاسەتە زمانییەی دەستنیشان کردوون. گریمانەی سەرەکی ئەوەیە کە ئامانجی ئەم سیاسەتە،لاوازکردن و تواندنەوەی زمان و ناسنامە نافارسییەکان لە ناسنامەی ئێرانی و زمانی فارسی لەژێر ناوی پاراستنی یەکێتیی نەتەوەیی و یەکپارچەییی وڵاتدایە. بەم هۆیەوە کە کورد یەک لەنەتەوەکانی ئەو وڵاتە پێک دێنێت، توێژینەوەکە وەڵامی ئەو پرسیارەی داوەتەوە کە کورد لە ئێرانچۆن دەتوانێت زمان و پەروەردە بۆ بەرگری لە پاراستنی ناسنامەی نەتەوەیی و بۆ بەرەوپێشردنیپڕۆسەی نەتەوەسازیی خۆی بەکار بێنێت. وەڵامی ئەم پرسیارە بە سوود وەرگرتن لە ئەزموونینەتەوەکانی تر و ئەزموونی بزووتنەوەی نەتەوەییی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، دراوەتەوە.ڕێبازی توێژینەوەکە ڕێبازی پەسنی- شیکارییە و لە چەند تەوەرێکدا، جۆرەکانی سیاسەت و پلانیزمانی، پێوەندیی نێوان سیاسەتی زمانی و ئایدۆلۆژیا، دیاردەکانی یەکزمانی و چەندزمانی لە پرۆسەیپەروەردەدا، هەروەها سیاسەتی زمانیی تایبەت بە بواری پەروەردە بە ئامانجی نەتەوەسازی شیکراونەوە. لە کۆتاییی توێژینەوەکەدا پوختەی ئەنجامە بەدەستهاتووەکان خراونەتە ڕوو.