گەڕان
گەڕان لە هەموو توێژینەوەکانی گۆڤاری ئەکادیمیای کوردی بەپێی ناونیشان، نووسەر یان پوختە.
- 0
- ئەنجامەکان
- 0
- لە کۆبەشدا
- “سیستەمی سیاسی”
- گەڕان
ئەنجامەکان
- 2024
أفاق التحول الديمقراطي في إقليم كردستان العراق الواقع والطموح
لە لایەنmiran mhamad & حمدان
ئامانجی توێژینەوەكە زانینی ڕاستی ئاسۆی گۆرانكاری دیموكراسییە لە هەرێمی كوردستان – عێراقدا، چونكە گرنگیدانبە پراكتیكردنی دیموكراسی لە هەرێمی كوردستان بابەتێكی گرنگە بۆ چاكسازی سیاسی و ڕەخساندنی ژینگەیەكی لەبار ودەربڕین و جێبەجێ كردن و دورخستنەوەی ئاڵۆزی سیاسی، كە خۆی لە توندوتیژی تێكچوون و ناسەقامگیری دەبینێتەوە،كە زۆرێك لە ناوچەكە لە ئێستادا بە دەستیەوە دەناڵێنێت بەهۆی زۆرێك لە گیروگرفت و پاش اوەكانی.سەرەڕای ئەمە گرنگی ئەم بابەتە بەو پێیەی گۆڕاوی ڕەسەن و سەرەكییە و ڕەنگدانەوە و كارلێكی سەرەكییە بۆژیانی سیاسی و سیستەمی سیاسی كوردی و كاریگەری ئەم كارلێكانە لەسەر ئەدای سیستەمی سیاسی و ئاسۆ و تواناكانیبەدەسهێنان و جێبەجێكردنی پڕۆسەی گۆڕانی دیموكراسی.ئەم توێژینەوەیە توێژینەوەیەكی وەسفییە، تێدا میتۆدی بەدواداچوون و هەڵێنجان و ئەنجامگیری )الاستقراء - الاستنباط- الاستنتاجي( بۆ شرۆڤەكردنی تەوەرەكانی بەكارهاتووە لە كۆتاییدا توێژینەوەكە گەیشتە چەندین ئەنجامێک لەوانە:1. لەسەرەتای نەوەدەكانی سەدەی ڕابردوو شەپۆلێك لە گۆرانی دیموكراسی لە هەرێمی كوردستان – عێراق دەستیپێكرد، لەو كاتەی كە كۆمەڵیک لە دەستەبژێری سیاسی كوردی دەسەڵاتیان گرتە دەست لە هەرێمی كوردستانی عێراق.2. بە شێوەیەكی گشتی لە هەرێمی كوردستان – عێراق كۆمەڵێک پێشكەوتن هاندەر و دلخۆشكەری هەیە سەبارەت بەگۆرانی دیموكراسی و بەدەستهاتووەكان.3. تاڕادەیەك باشبوونی بارودۆخی ئابووری و كۆمەڵایەتی وەك هێ ا و ئاماژەكردنی گۆڕان و پێشكەوتن بۆ گۆڕانێكیگونجاو بەرەو گۆڕانی دیموكراسی لە هەرێم.