گەڕان
گەڕان لە هەموو توێژینەوەکانی گۆڤاری ئەکادیمیای کوردی بەپێی ناونیشان، نووسەر یان پوختە.
- 0
- ئەنجامەکان
- 0
- لە کۆبەشدا
- “سیمیۆلۆژیا”
- گەڕان
ئەنجامەکان
- 2026
سیمیۆلۆژیای وشە لە شیعرەکانی ئەحمەد محەمەد دا (ڕەنگ، ناو، سروشت
لە لایەنزارا مەحموود & صافیە احمد
ئەم توێژینەوەیە لەژێر ناونیشانی (سیمیۆلۆژیای وشە لە شیعرەکانی ئەحمەد محەمەد دا(ڕەنگ، کەسایەتی، سروشت) بە ئەنجامەگەیەنراوە. هەوڵێكە بۆ دەرخستنی ڕەهەندی سیمیۆلۆژی لە شیعرەکانی شاعیردا و هەموو ئەو هێماو ڕەمز و دەلالەتانەی، لە چوارچێوەی وشە لە شیعرەکانیدا ڕەنگیانداوەتەوە. شاعیر چەندین وشەی لە دەقەكانیدا هێناون، کە مەدلوولی دووەمیان هەیە و کۆمەڵێك دەلالەتی واتایی لە پشتیانەوە شاردراوەتەوە، کە بەهۆی سیاق و ئەو شوێنەی وشەکەی تێدا هاتووە دەتوانین لێکدانەوەیان بۆ بکەین و واتای بارکراوی وشەکان بدۆزینەوە. لە توێژینەوەکەدا میتۆدی ''وەسفی- شیکاری'' بە پشت بەستن بە تێڕوانینی سیمیۆلۆژی جۆرج مۆنان بەکار هاتووە. ئەو ئەنجامانەی لە توێژینەوەکەدا بە دەستهاتوون، بریتیین لە: دۆزینەوەی ڕەهەندی سیمۆلۆژی ئەو وشانەی كە واتای دووەمییان هەیە و واتای تریان لێ باركراوە. كە ئەوانیش وشەکانی كێڵگەی (رەنگ و کەسایەتی و سروشت) ن، چونكە بە شێوەیەکی بڵاو و بەرچاو لە شیعرەکانی شاعیردا بەر چاو دەکەون، شاعیر بۆ مەبەستی تایبەتی خۆی بەکاریهێناون، هەوڵیداوە بۆ ئەو واتایەخوازراوە بەكاریانبهێنێت، كە لە گەیاندنی واتا و كێشانی وێنەی شیعری و ئیستاتیكا و تێمای دەقەكە گونجاوە.
- 2024
بەکارخستنی سومبولە ئەنترۆپۆلۆژییەکان لە نێو نمایشی شانۆی کوردیدا – نمایشی (بوچی مر؟) بە نموونە
لە لایەنبیار لویس & بلقیس علی
ئەم توێژینەوەیە لێکدانەوەیەکی ئەنترۆپۆلۆژی سومبولی بۆ نمایشێکی شانۆیی ئەنجام دەدات کە لە شاری دهۆک پێشکەش کراوە. لە ڕێگەی دۆزینەوەی وەڵام بۆ ئەو پرسیارەی کە (ئایا سومبولە ئەنترۆپۆلۆژییەکان چۆن لە نێو نمایشی شانۆیدا بەکارهێندراون؟) بە مەبەستی ئاشکرا کردنی ئەو هێما و کۆدانەی کە لە نێو نمایشەکەدا بەگەڕخستراون و ڕەهەندی ئەنترۆپۆلۆژییان هەیە، لە چوارچێوەی تیۆری ئەم توێژینەوەیەدا باس لە چۆنیەتی بەکارخستنی سومبولەکان کراوە لە نێو نمایش و کاریگەری تێگەیشتن لە سومبولەکان بە مەبەستی شیکردنەوەی نمایشی شانۆیی لە ڕووە تیۆرییەکەیەوە، دوای شیکردنەوەی نموونەی توێژینەوە، گرنگترین ئەو ئەنجامانەی کە بەدەستهێندراون بریتین لە: ڕۆڵی کەسایەتییەکان لە نێو نمایش دا سومبولین، کە هەر یەکێکیان گوزارشت لەهێمایەکی نێو کۆمەڵگا و کەلتووری کوردی دەکەن. هۆکارە جۆراوجۆرەکانی مردن کە خراونەتەڕوو لە نێو نمایشەکە دا، ڕەخنەنەی سومبولین لە نۆرمەکانی کۆمەڵگا و دەرئەنجامە کارەساتبارەکانی ئاڵنگارییەکان یان خۆگونجاندن لەگەڵ ژیانی کۆمەڵایەتی دا.