بەکارخستنی سومبولە ئەنترۆپۆلۆژییەکان لە نێو نمایشی شانۆی کوردیدا – نمایشی (بوچی مر؟) بە نموونە

لە لایەنبیار لویس & بلقیس علی

بڵاوکراوەتەوە لە 11 کانوونی یەکەم 2024لاپەڕە 146-161DOI 10.56422/ka.3.61.588
نووسەران
  • بیار لویس

  • بلقیس علی

پوختە

ئەم توێژینەوەیە لێکدانەوەیەکی ئەنترۆپۆلۆژی سومبولی بۆ نمایشێکی شانۆیی ئەنجام دەدات کە لە شاری دهۆک پێشکەش کراوە. لە ڕێگەی دۆزینەوەی وەڵام بۆ ئەو پرسیارەی کە (ئایا سومبولە ئەنترۆپۆلۆژییەکان چۆن لە نێو نمایشی شانۆیدا بەکارهێندراون؟) بە مەبەستی ئاشکرا کردنی ئەو هێما و کۆدانەی کە لە نێو نمایشەکەدا بەگەڕخستراون و ڕەهەندی ئەنترۆپۆلۆژییان هەیە، لە چوارچێوەی تیۆری ئەم توێژینەوەیەدا باس لە چۆنیەتی بەکارخستنی سومبولەکان کراوە لە نێو نمایش و کاریگەری تێگەیشتن لە سومبولەکان بە مەبەستی شیکردنەوەی نمایشی شانۆیی لە ڕووە تیۆرییەکەیەوە، دوای شیکردنەوەی نموونەی توێژینەوە، گرنگترین ئەو ئەنجامانەی کە بەدەستهێندراون بریتین لە:

  1. ڕۆڵی کەسایەتییەکان لە نێو نمایش دا سومبولین، کە هەر یەکێکیان گوزارشت لەهێمایەکی نێو کۆمەڵگا و کەلتووری کوردی دەکەن.
  2. هۆکارە جۆراوجۆرەکانی مردن کە خراونەتەڕوو لە نێو نمایشەکە دا، ڕەخنەنەی سومبولین لە نۆرمەکانی کۆمەڵگا و دەرئەنجامە کارەساتبارەکانی ئاڵنگارییەکان یان خۆگونجاندن لەگەڵ ژیانی کۆمەڵایەتی دا.
بابەتەکان

الإشارةSemioticsSymbolAnthropologySignIndicatorسیمیۆلۆژیاسومبولئەنترۆپۆلۆژیاهێمائاماژەالسيميولوجياالرمزالانثروبولوجياالعلامة

چۆن سەرچاوە بدەیتەوە
لویس, ب., & علی, ب. (2024). بەکارخستنی سومبولە ئەنترۆپۆلۆژییەکان لە نێو نمایشی شانۆی کوردیدا – نمایشی (بوچی مر؟) بە نموونە. Journal of the Kurdish Academy, 0(61), 146-161. https://doi.org/10.56422/ka.3.61.588