گەڕان
گەڕان لە هەموو توێژینەوەکانی گۆڤاری ئەکادیمیای کوردی بەپێی ناونیشان، نووسەر یان پوختە.
- 0
- ئەنجامەکان
- 0
- لە کۆبەشدا
- “فۆنۆلۆژیای سەرووسیگمێنتی، فۆنۆلۆژیای مەعریفی، کوردیی ناوەڕاست، سترێس، کۆنسترۆال.”
- گەڕان
ئەنجامەکان
- 2024
لێکۆڵینەوەیەکی فۆنۆلۆژی مەعریفی لەسەر سترێس لە زمانی کوردیی ناوەڕاستدا
لە لایەنKhoshi AL-JAF & Zeki Hamawand
ئەم لێکۆڵینەوەیە لە ڕوانگەی فۆنۆلۆژی مەعریفیەوە شیکارییەک بۆسترێس لە زمانی کوردیی ناوەڕاستدا پێشکەش دەکات. سترێس ئاماژەیە بۆ ئەو ڕادەیەی کە لە قسەکردندا جەخت لەسەر بزوێنێک یان وشەیەک دەکرێتەوە. بۆ ئەنجامدانی شیکارییەکە، توێژینەوەکە تیۆری فۆنۆلۆژی مەعریفی وەردەگرێت. توێژینەوەکە گریمانە دەکات کە مانای قسەکردنێک بەهۆی ئەو لێکدانەوە تایبەتەی(كۆنسترۆال) کە قسەکەر هەڵیدەبژێرێت بۆ وەسفکردنی ناوەڕۆکەکەی بەڕێوەدەچێت. توێژینەوەکە ئامانجێکی دوو لایەنەی هەیە. ئامانجی یەکەم ئەوەیە نیشانی بدەین کە سترێس، وەک تایبەتمەندییەکی سەروو سیگمێنتی، لە زمانی کوردیی ناوەڕاستدا مانادارە. ئامانجی دووەم نیشاندانی ئهوهیه كه دانانی سترێس دەرئەنجامی پرۆسەی مەعریفی لێکدانەوەیە. توێژینەوەکە بۆی دەرکەوتووە کە سترێسی کوردی مانادارە، چونکە دانانی لە پێگەی جیاوازدا ڕەنگێکی تایبەتی مانا بۆ گوتنەکە زیاد دەکات. بە هەمان شێوە، توێژینەوەکە بۆی دەرکەوتووە کە ڕەهەندی لێکدانەوە لە زەقبوونەوە بەرپرسە لە بەرهەمهێنانی سترێس. توێژەر وەکووبهكارهێنهری زگماکی زمانی کوردی وەک سەرچاوەی داتا سودی لێوهردەگیرێت. لە شیکارییەکەدا بۆ گەیشتن بەو ئامانجانەی سەرەوە ووەڵامدانەوەی پرسیارەکان، ئهو وتانهی كه له پەیوەندی ڕۆژانە بەکاردههێنرێن پشتیان پێ بهستراوه.