گەڕان
گەڕان لە هەموو توێژینەوەکانی گۆڤاری ئەکادیمیای کوردی بەپێی ناونیشان، نووسەر یان پوختە.
- 0
- ئەنجامەکان
- 0
- لە کۆبەشدا
- “كەرەستە سینتاكسییەكان، یاساکانی گوێزانەوە، پەندی پێشینان، ڕیزبوونی چەسپاو، یاسای لابردن”
- گەڕان
ئەنجامەکان
- 2022
شیکردنەوەی پەندی پێشینانی کوردی بەپێی یاساکانی گوێزانەوە
لە لایەنخەسرۆ جەلال خدر & ساجیدە عەبدوڵڵا فەرهادی
ئەم لێكۆڵینەوەیە بە ناونیشانی (شیکردنەوەی پەندی پێشینانی کوردی بەپێی یاساکانی گوێزانەوە)یە، هەوڵێكە بۆ پراکتیزەکردنی یاساكانی گوێزانەوە بەسەر پەندی پێشینانی كوردیدا؛ لەگەڵ ئەوەی پەند دەربڕینێكی چەسپاوە و بە ئاسانی مل بۆ هەموو گوێزانەوەیەك نادا، بەڵام بەپێی یاساكانی گوێزانەوە، دوای بەرهەمهێنانی ڕستەی پەندەكە لە ئاستی ژێرەوە، پێویستی بە چەند یاسایێك دەبێ تاكو بە ئاستی ڕووكەش بگات، پەندی پێشینانیش مەبەستدارە و قسەكەر زۆرجار بە مەبەست جەخت لەسەر كەرەستەیەك دەكات و گۆڕین یا جێگۆڕكێ بە جێكەوتەكەی دەكات، تاكو گەیاندنی واتای مەبەست تیایدا ئاسانتر ببێت؛ جێگۆڕكێی كەرەستەكانیش نابێتە هۆی گۆڕینی دۆخ و ئەركی ڕێزمانییان. لێكۆڵینەوەكە جگە لە پێشەكی و ئەنجام، لە دوو بەش پێكدێت: بەشی یەكەم: تایبەتە بە كەرەستە سینتاكسییەكان و قاڵبەكانی ڕیزبوونیان لە دروستەی پەندی پێشینانی كوردیدا، تیایدا باس لە كەرەستە بەخورتی و ئارەزوومەندانەكان و پەیوەندیی واتایی نێوانیان دەكرێ. بەشی دووەم: بۆ یاساكانی گوێزانەوە لە پەندی پێشینانی كوردیدا تەرخانكراوە، كە بەپێی توانا هەوڵدراوە ئەو یاسایانەی لە دروستەی ڕووكەشی پەندی پێشیناندا جێبەجێدەبن، یەكلا و ساغ بكرێنەوە. دواتریش ئەو ئەنجامانەی كە لە لێكۆڵینەوەكەدا پێیگەیشتووین خراونەتە ڕوو، لە كۆتاییشدا، دوا بەدوای پەراوێز و لیستی سەرچاوەكان، پوختەی لێكۆڵینەوەكە بە هەر دوو زمانی عەرەبی و ئینگلیزی نووسراوە.