گەڕان
گەڕان لە هەموو توێژینەوەکانی گۆڤاری ئەکادیمیای کوردی بەپێی ناونیشان، نووسەر یان پوختە.
- 0
- ئەنجامەکان
- 0
- لە کۆبەشدا
- “لادان، لادانی واتایی، پاش و پێشخستن، کرتاندن”
- گەڕان
ئەنجامەکان
- 2024
چەند لایەنێكی لادان وەك تایبەتمەندی شیعری قوبادی جەلیزادە
لە لایەننەژاد تیفور عەوڵا & دەریا جەمال حەویز
ئەم لێکۆڵینەوەیە لێکۆڵینەوەیەکی وەسفییە، لەم چوارچێوەیەدا هەوڵ دەدەین باس لە دیاردەیەکیزمانی بکەین، کە تێیدا ئاماژە بە لادان و جۆرەکانی لادان بە نموونەى شیعرەکانی قوبادی جەلیزادەدەکات.لەم لێکۆڵینەوەیەدا هەوڵان داوە پێوەندیی نێوان ڕەوانبێژی و لادان لە دەقی شیعریدا بخەینەڕوو، هەروەها دیاردەی لادان لە شیعرەکانی قوبادی جەلیزادەدا بۆ ئەوەی بزانین شاعیر بە چمەبەستێکی ڕەوانبێژی دیاردەی لادانی بەکار هێناوە دەخەینە ڕوو.لێکۆڵینەوەکە لە دەروازەيەک و سێ بەش پێک هاتووە، بەشی یەکەم: بریتییە لە )لادانى واتايى(، لەمبەشەدا پێناسەی لادان و مەرج و جۆرەکانی کراوە.لە بەشی دووهەمدا: باسی )پاش و پێشخستن( کراوە، هەروەها مەرج و جۆرەکانی خراوەتە ڕوو.لە بەشی سێهەمدا: باسی )کرتاندن( کراوە، هەندێک نموونەی کرتاندن و جۆرەکانی، لە دەقەشیعرییەکانی قوبادی جەلیزادەدا باس کراوە، بۆ هەموو بڕگەکان نموونە لە شیعرەکانی وەرگیراوە.لە کۆتاییشدا ئەو ئەنجامانەی لە لێکۆڵینەوەکەماندا پێی گەیشتووین لە چەند خاڵێکداخستوومانەتە ڕوو، پاشان لیستی سەرچاوەی بەکارهاتوو تۆمار کراوە.