گەڕان

گەڕان لە هەموو توێژینەوەکانی گۆڤاری ئەکادیمیای کوردی بەپێی ناونیشان، نووسەر یان پوختە.

0
ئەنجامەکان
0
لە کۆبەشدا
وەرگر، ئارام كاكەى فەلاح، خوێنەرى تاك، خوێنەرى كۆ، خوێنەرى ناوەوە، خوێنەرى دەرەوە
گەڕان
گەڕانەکەت
فلتەری پێشکەوتوو
ئەنجامەکان

ئەنجامەکان

نیشاندان 1 ئەنجام
  1. 2022

    پێگەى خوێنەر لە كۆمەڵە چيرۆكى (نووسينەوەى دڕك)ى (ئارام كاكەى فەلاح)دا

    لە لایەنجەلال ئەنوەر سەعيد & سومەييە نەجيب خەليل

    هەر لە كۆنەوە پرۆسەى پەيوەنديكردن لە نێوان مرۆڤدا لە سێ جەمسەرى سەرەكى پێكهاتووە، ئەوانيش (قسەكەر، قسە، وەرگر)ن. بەڵام هەر ئەم سێ جەمسەرە لە پرۆسەى ڕەخنەييدا وەكو يەك و بە شێوەيەكى يەكسان بايەخيان پێ نەدراوە، بەڵكو بەپێى پێشكەوتن و پەرەسەندنى ڕەخنە هەر جارە و هەر ماوەيەك بايەخ بە يەكێك لەم جەمسەرانە دراوە. سەرەتا ميتۆدە سياقييەكان لە ڕوانگەى مێژوويى و دەروونى و كۆمەڵايەتييەوە، تەنيا بايەخيان بە نووسەر داوە و پێيان وابووە كە لە ڕێى نووسەرەوە واتا دەدۆزرێتەوە. دواتر فۆرماليستى ڕووسى و دواى ئەوانيش بنياتگەرەكان لە كاردانەوەيەكى تونددا نووسەريان تا ڕادەى مردن لە دەق دابڕى و تيشكى تەواويان خستە سەر دەق. دواتر تيۆرى وەرگرتن هات و بە بايەخەوە لە ڕۆڵى وەرگر بە گشتى و خوێنەر بە تايبەتى ڕوانى و پێيوايە كە چيتر وەرگر، وەرگرێكى بێ دەنگ و گوێڕايەڵ نييە، بەڵكو جەمسەرێكى كارايە و ڕۆڵى دەبێت لە دووبارە بنياتنانەوەى دەقدا. ئەمەش ڕێگاى بۆ فرە خوێندنەوە و فرە ڕاڤەكردن خۆشكرد و سيماى كراوەيى بە دەق بەخشى، واتە دەقيش بۆ ئەوەى خوێنەر بەشداربكات لە دەقەكەيدا، پێويستە هەميشە دەقێكى كراوەبێت و خوێندنەوە و ڕاڤەى جياواز لە خۆ بگرێت. لەم ڕوانگەيەوە ئێمەش بڕيارماندا كە وەرگر و خوێنەر لە كۆمەڵە چيرۆكى (نووسينەوەى دڕك)ى (ئارام كاكەى فەلاح)دا بكەينە بابەتى ئەم توێژينەوەيەمان، چونكە هەم بابەتى وەرگر و خوێنەر لە ڕەخنەى ئەدەبى كوردييدا شتێكى تازەيە، هەميش ئارام كاكەى فەلاح بە تايبەتييش لەم كۆمەڵە چيرۆكەدا، بايەخێكى زۆرى بە خوێنەرداوە و هەوڵيداوە كە ڕاستەوخو لە چيرۆكەكانيدا بەشدارييان پێبكات. بۆ ئەم مەبەستەش، توێژينەوەكەمان بەسەر دوو تەوەرەدا دابەشكردووە. لە تەوەرەى يەكەمدا، بە كورتى باسمان لە چەمك و زاراوەى وەرگر كردووە. لە تەوەرەى دووەميشدا، بەپێى دووانەى خوێنەرى (تاك و كۆ، ناوەكى و دەرەكى، نموونەيى و ئاسايى) جۆرەكانى خوێنەرمان لە كۆمەڵە چيرۆكى نووسينەوەى دڕكدا دەستنيشانكردووە و شيمانكردوونەتەوە. لە كۆتاييشدا، گرنگترين ئەنجامەكانى توێژينەوەكە و ليستى سەرچاوەكانمان تۆماركردووە.

    ژمارە 53· Articles· لاپەڕە 219- 266· DOI 10.56422/ka..53.125کردنەوەی توێژینەوە