گەڕان
گەڕان لە هەموو توێژینەوەکانی گۆڤاری ئەکادیمیای کوردی بەپێی ناونیشان، نووسەر یان پوختە.
- 0
- ئەنجامەکان
- 0
- لە کۆبەشدا
- “ڕۆڵی شاعیر ، هۆنراوەی نەتەوایەتی، سروودی نەتەوایەتی”
- گەڕان
ئەنجامەکان
- 2024
ڕۆڵی شاعیر لە سروودی نەتەوەیی کوردیدا زێوەر وەک نموونە
لە لایەنئاری قادر محەمەد, هەیسەم شەعوبی ئیبراهیم & ڕزگار محەمەد شێخ محەمەد
ئەم توێژینەوەیە لەسەر ڕێبازی مێژوویی و وەسفی ئەنجام دراوە، بەشێوەیەکی زانستی ناوەڕۆکی ئەم توێژینەوەیە لەچەند بابەتێک پێکهاتووە: بابەتی یەکەم تایبەتە بە سەرەتای دروستبوونی سروودی نەتەوایەتی و ئەو هۆکارە ڕامیيارانەی کە ڕۆڵی هەبووە لەو بوارەدا. بابەتی دووەم بریتییە لە مێژووی هۆنراوەی نەتەوایەتی لەکوردستان و ڕۆڵی شاعیر لە چاندنی تۆوی بیری نەتەوایەتی و خۆشویستنی خاک ونیشتمانی کوردان. بابەتی سێیەم بریتییە لە ڕۆڵی زێوەری شاعیر وەک پێشەنگێک لە ناساندن و بڵاوبوونەوەی ئەو سروودانە. ئەمەش ئەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی کە شاعیر لە سروودی نەتەوایەتیدا گرنگترین ڕۆڵ و کاریگەریی بەرچاوی هەبووە، لە چاندنی تۆوی خۆشویستن و دڵسۆزی و بەرگری کردن لەخاک و نیشتمان. ئامانجی ئەم توێژینەوەیە تیشک خستنە سەر ئەو ڕۆڵەیە کە شاعیر بینیویەتی لە سەرەتای دروستبوون و فێرکردن و بڵاوبوونەوەی سروودی نەتەوایەتیی لەناو گەنج ولاوان و کۆمەڵەگەی کوردەواریدا.