گەڕان

گەڕان لە هەموو توێژینەوەکانی گۆڤاری ئەکادیمیای کوردی بەپێی ناونیشان، نووسەر یان پوختە.

0
ئەنجامەکان
0
لە کۆبەشدا
ڕەخنەى هۆشەکى
گەڕان
گەڕانەکەت
فلتەری پێشکەوتوو
ئەنجامەکان

ئەنجامەکان

نیشاندان 1 ئەنجام
  1. 2024

    کردە و میکانیزمی دەرخستن-ی ڕوانگەى بیر ڕۆنان لە ڕۆمانەکانی جەمال جەبار غەریب دا: توێژینەوەیەکی ڕەخنەی هۆشەکییە

    لە لایەنفرمێسک موسلح & د. موحسین ئەحمەد

    ئەم توێژینەوەیە بە ناونیشانى (کردە و میکانیزمی دەرخستن-ی ڕوانگەى بیر ڕۆنان لە ڕۆمانەکانی جەبار جەمال غەریب دا: توێژینەوەیەکی ڕەخنەیی هۆشەکییە) هەوڵێکە بۆ خستنەڕووى ڕوانگەى بیر ڕۆنان و ئەو میکانیزمانەى ڕوانگەى بیرییان پێ ڕۆدەنرێت. ڕوانگەى بیرڕۆنانیش، بریتییە لە چۆنییەتى ڕۆنان و وێناکردنى دیمەنێک لەبیردا، ئەو ڕوانگە ڕۆنراوەش ماناکەی بە زمان و کەرەستەکانى دەردەبردرێت، جا چ بە وتن یان نوسین بێت. ئەم قوتابخانەیە جیاواز لە ڕێباز و قوتابخانەکانى دیکە، لەڕێگەی کار و بەرهەمەوە دەچێتە ناو مێشک و بیری (نێرەر)ەوە، ئینجا لێکدانەوە بۆ چۆنیەتی پرۆسەى بیر ڕۆنان و بیرکردنەوە و مانا بەبەرداکردن دەکات. ئەم قوتابخانە ڕەخنەییە لە پڕۆسەکانی رۆنانی مانا لەبیردا دەکۆڵێتەوە، نەک هەر لەمانای بەرهەمی بیر (زمان) بە تەنیا. لەم توێژینەوەیەدا وەک سەرەتایەک باس لە ڕوانگەى بیر ڕۆنان و چۆنییتى سەرهەڵدانى هەروەها چۆنییەتى گواستنەوەى لە زمانەوە بۆ ژانرە جیاوازەکانى ئەدەبدا کراوە. کۆمەڵێک میکانیزم هەن، کە دامەزرێنەران و توێژەرانى ڕەخنەى هۆشەکى بۆ ڕوانگەى بیر ڕۆنان دیاریانکردوون، میکانیزمى دەرخستن یەکێکە لەو میکانیزمانە و بابەتى سەرەکى توێژینەوەکەمانە، بەهەموو جۆرەکانییەوە لەسەر ڕۆمانەکانى جەبار جەماڵ غەریب دا پڕاکتیزە کراوە.

    ژمارە 61· Articles· لاپەڕە 162-182· DOI 10.56422/ka.3.61.570کردنەوەی توێژینەوە