گەڕان

گەڕان لە هەموو توێژینەوەکانی گۆڤاری ئەکادیمیای کوردی بەپێی ناونیشان، نووسەر یان پوختە.

0
ئەنجامەکان
0
لە کۆبەشدا
ژن، ڕادیۆ كوردییەكان، بێژەری ڕادیۆیی
گەڕان
گەڕانەکەت
فلتەری پێشکەوتوو
ئەنجامەکان

ئەنجامەکان

نیشاندان 1 ئەنجام
  1. 2024

    ڕۆڵی ژن لە ڕادیۆ كوردییەكاندا "بێژەری وەك نموونە"

    لە لایەنشیلان یاسین خدر

    ئەم توێژینەوەیە هەوڵدانێكە بۆ دەستنیشانكردنی ڕۆڵ و كاریگەری و پێگەی ژنی كورد لە بواری ڕاگەیاندن دا، بە تایبەت لە ڕادیۆ كوردییەكاندا و پیشەی بێژەری بە نموونە وەرگیراوە. جا بۆیە، ئامانج و ئەوەی زیاتر هاندەر بووە بۆ ئەنجامدانی ئەم توێژینەوەیە، بریتییە لە وەڵامدانەوەی ئەو پرسیارە: ئایا ژنانی كورد لە دەزگا ڕادیۆییەكانی كوردستان ڕۆڵیان لە چ ئاستیكدایە؟ توێژینه‌وه‌كه‌ لە دوو بەشی تیۆری و یه‌ك به‌شی پراكتيكی و له‌ كۆتايیشدا ئه‌نجام و پێشنیاز و راسپاردە و سه‌رچاوه‌كان پێكهاتوون‌. لە ڕووی میتۆدەوە، ئەم توێژینەوەیە، توێژینەوەیەكی وەسفییە، جۆری رێبازی ڕووپێوییە، كۆمەڵگای ئەم توێژینەوەیەش پێكدێت لە (دەنگی كوردستان و ڕادیۆ زاگرۆس). لە ئەنجامی ئەم توێژینەوەیە و گەڕانەوەی فۆڕمەكانی ڕاپرسی و وەڵامەكانیان گەیشتینە چەند ئەنجامێك، لەوانەش: بێژەرانی ژن، ڕەگەزێكی سەرەكی ڕادیۆن و بە نەبوونی ژنانی بێژەر ڕادیۆ وەكوو شەكەت و جەستەیەكی بێ ڕۆح وایە. بێژەرانی ژن لە دەزگاكانی ڕاگەیاندن زۆرینەیان گەنجن و بە ئارەزووی خۆیان هاتوونەتە ئەم بوارە.

    ژمارە 58· Articles· لاپەڕە 429 - 462· DOI 10.56422/ka..58.518کردنەوەی توێژینەوە