گەڕان
گەڕان لە هەموو توێژینەوەکانی گۆڤاری ئەکادیمیای کوردی بەپێی ناونیشان، نووسەر یان پوختە.
- 0
- ئەنجامەکان
- 0
- لە کۆبەشدا
- “گۆران، ژیان، مردن، نەمری، گیان”
- گەڕان
ئەنجامەکان
- 2022
چەمکی ژیان و مردن لە شیعرەکانی (گۆران) دا
لە لایەنجهبار ئهحمهد حسێن
دووانەی ژیان و مردن یەکێکە لەو بابەتە گرنگانەی نەک تەنیا شیعر و ئەدەب، بەڵکو زۆربەی بوارە مەعریفییەکانی وەک ئاین و فەلسەفە و دەروونزانی پێوەی سەرقاڵ بوون؛ (گۆران) یش لە روانگەی خۆیەوە ئەم بابەتەی لەناو شیعرەکانیدا خستۆتە روو. گرنگی و هۆی هەڵبژاردنی ئەم ناونیشانە؛ لەلایەکەوە پەیوەندی بە گرنگيی بابەتی ژیان و مردنەوە هەیە و لە لایەکی تریشەوە ئەم بابەتە لەلایەن (گۆران) ەوە گرنگيی تایبەتی پێدراوە و لە شیعرەکانیدا رەنگی داوەتەوە. ئامانجی لێکۆڵینەوەکە گەڕانە بەدوای واتاکانی ئەو دوو چەمکە لە ناو شیعرەکانی (گۆران)دا. لە لێكۆڵینەوەكەدا پەیڕەوی میتۆدی شیكاری کراوە. لێكۆڵینەوەكە لە سێ تەوەر پێكدێت: تەوەری یەكەم: (چەمکی ژیان و مردن): چاوخشاندنێکە بە واتاکانی ژیان و مردن لە روانگەی ئاینی و فەلسەفی و دەروونزانییەوە. تەوەری دووەم: (چەمکی ژیان لە شیعری گۆراندا): دەستنیشانکردنی لایەنەکانی ژیان و بنەما و پایەکانی ژیانێکی بەختەوەرە، کە لەناو شیعرەکانی گۆراندا ئاماژەیان بۆکراوە. تەوەری سێیەم: (چەمکی مردن لە شیعری گۆراندا): لە رێگای شیکردنەوەی شیعرەکانییەوە، روانگەی گۆران بۆ کارەساتی مردن و جۆرەکانی مردن و هۆکارەکانی مردن و بابەتی نەمری؛ خراوەتە روو.