گەڕان

گەڕان لە هەموو توێژینەوەکانی گۆڤاری ئەکادیمیای کوردی بەپێی ناونیشان، نووسەر یان پوختە.

0
ئەنجامەکان
0
لە کۆبەشدا
Kingdom of Awan, Luristan, Elam , Ḫita, Puzur-En-Šušinak
گەڕان
گەڕانەکەت
فلتەری پێشکەوتوو
ئەنجامەکان

ئەنجامەکان

نیشاندان 1 ئەنجام
  1. 2023

    شانشینی ئاوان (لوڕستان) له‌ سه‌رچاوه‌ مێخییه‌كاندا

    لە لایەنئارام جه‌لال حەسەن هه‌مه‌وه‌ندی, موسا محەمەد خضر & لوقمان عەبدولواحید عوزێر

    (شانشینی ئاوان به‌ یه‌كێك له‌ به‌هێزترین شانشینه‌كانى دراوسێی وڵاتی دوو رووبار داده‌نرێت له‌ ماوه‌ی هه‌زاره‌ی سێهه‌می پێش زاین، پایته‌ختی ئه‌م شانشینه‌ شاری ئاوان بوو، كه‌ پاشماوه‌كه‌ی تا ئه‌مڕۆكه‌ش نه‌دۆزراوه‌ته‌وه‌، هه‌ندێك له‌ توێژه‌ر و شوێنه‌وارناسه‌كان پێیانوایه‌ ئه‌م شاره‌ ده‌كه‌وێته‌ كه‌نارى رووباری دیزفوول به‌و مه‌رجه‌ی نزیك بێت له‌ شاری سووسه‌ ، به‌ڵام هه‌ندێك له‌ توێژه‌ر و شوێنه‌وارناس و پسپۆرانی بواری زمانه‌ كۆنه‌كان پێیانوایه‌ پاشماوه‌ی ئه‌م شاره‌ ده‌كه‌وێته‌وه‌ ناوچه‌ی لوڕستان له‌ كوردستانی ئێران. شانشینی ئاوان به‌ كۆنترین شانشین داده‌نرێت كه‌ له‌ زه‌وییه‌كانى لوڕستان له‌ ماوه‌ی هه‌زاره‌ی سێیه‌می پێش زاین ده‌ركه‌وتبێت، له‌و ماوه‌یه‌شدا دوو بنه‌ماڵه‌ فه‌رمانڕه‌واییان كردووه‌، كه‌ به‌ بنه‌ماڵه‌ی یه‌كه‌م و دووه‌می ئاوان ناسراون. بنه‌ماڵه‌ی یه‌كه‌می ئاوان له‌ ماوه‌ی سه‌رده‌می به‌ره‌به‌یانی بنه‌ماڵه‌كان فه‌رمانڕه‌وایی كردووه‌ و له‌ لیستی پاشایانی سۆمه‌ری ناوى هاتووه‌ وه‌ك یه‌كێك له‌و شانشینه‌ به‌هێزانه‌ی كه‌ پاشایه‌تی له‌ وڵاتی سۆمه‌ره‌وه‌ بۆ گواستراوه‌ته‌وه‌. بنه‌ماڵه‌ی دووه‌می ئاوان له‌ ماوه‌ی به‌ره‌به‌یانی سێیه‌می بنه‌ماڵه‌ی سۆمه‌رییه‌كان تا ده‌گاته‌ سه‌رده‌می ئه‌كه‌دی تا هاتنی گووتییه‌كان فه‌رمانڕه‌واییان كردووه‌، كه‌ تیایدا له‌و ماوه‌یه‌دا 12 پاشا فه‌رمانڕه‌واییان كردووه‌، له‌ به‌ناوبانگترین پاشاكانی بنه‌ماڵه‌ی دووه‌می ئاوان بریتین له‌ (خیتا-Ḫita) كه‌ هاوپه‌یمانی (نه‌رام-سین)ی ئه‌كه‌دی بووه‌ په‌یماننامه‌یه‌كیان له‌ نێوان خۆیان به‌ستووه‌، هه‌روه‌ها پاشا پوزور –ئین شوشیناك كه‌ توانی له‌ ماوه‌ی فه‌رمانڕه‌وایه‌تی خۆیدا سنووری شانشینی ئاوان فراوان بكات به‌ جۆرێك كه‌ گشت وڵاتی ئیلام و ناوچه‌كانى باكوری بابل بخاته‌ ژێر ركێفی خۆیه‌وه‌ .

    ژمارە 55· Articles· لاپەڕە 309 - 348· DOI 10.56422/ka..55.362کردنەوەی توێژینەوە