گەڕان

گەڕان لە هەموو توێژینەوەکانی گۆڤاری ئەکادیمیای کوردی بەپێی ناونیشان، نووسەر یان پوختە.

0
ئەنجامەکان
0
لە کۆبەشدا
Media plan, news coverage, satellite channels.
گەڕان
گەڕانەکەت
فلتەری پێشکەوتوو
ئەنجامەکان

ئەنجامەکان

نیشاندان 1 ئەنجام
  1. 2023

    گرنگی پلاندانان بۆ ڕووماڵکردنی هەواڵ لە کەناڵە ئاسمانییە کوردییەکاندا

    لە لایەنسامان جەلال & عوبەید سوبحی عوبەیدوڵڵا

    ئێستا ژمارەیەک کەناڵی ئاسمانی کوردیی هەواڵیمان هەیە، ڕۆژانە ڕووماڵکردنی ڕووداو و پێشهات و هەواڵەکانمان بەرچاو دەکەوێت، ئەم کارکردنە بەبێ ئامادەکاری پێشوەختە و پلاندانان ئەستەمە ڕووماڵێکی باش و کاریگەر و هەواڵێکی باش بەرهەم بێت، ئەم ئامادەکارییە کاری ڕۆژانەی ستافی بەشی پلاندانانە لە ژووری هەواڵی کەناڵە هەواڵییەکان. لەم توێژینەوە تیۆرییەدا بە ناونیشانی ( گرنگی پلاندانان بۆ ڕووماڵکردنی هەواڵ لە كەناڵە ئاسمانییە کوردییەکاندا) هەوڵم داوە گرنگی و کاریگەری بەشی پلاندانانی کەناڵی ئاسمانی ڕووداو لە ئامادەکاری پێشوەختە بۆ ڕووماڵکردنی پێشهات و ڕووداوە چاوەڕوانکراوەکان و بەرهەمهێنانی هەواڵ ڕوون بکەمەوە، بۆیە لەم گۆشەنیگایەوە کێشەی ئەم توێژینەوە ئەوەیە کە تا چەند بەشی پلاندانان کاریگەری لەسەر ڕووماڵێکی باشی پێشهات و ڕووداوەکان و بەرهەمهێنانی هەواڵ لە کەناڵەکانی ئاسمانی کوردی هەیە، هەروەها دانانی پلانی ڕووماڵکردنی ڕووداوەکان و هەڵسەنگاندن و ئاستەنگەکانی بەردەم جێبەجێکردنی پلان چین؟ ئامانجی سەرەکی ئەم توێژینەوەیە، زانینی شێواز و چۆنێتی کارکردنی ڕۆژانەی بەشی پلاندانانی کەناڵێکی هەواڵییە بۆ ڕووماڵی ڕووداوەکان. گرنگيی ئەم توێژینەوەیە لەوەدایە، بزاڤێکی ئەکادیمی بۆ شرۆڤەکردن و باسکردنی پەیوەنديی نێوان بەشی پلاندانانی ژووری هەواڵی کەناڵێکی ئاسمانی و ڕووماڵکردنی پێشهات و ڕووداو و هەواڵەکان. چەند دەرئەنجام لەم توێژینەوەدا دیاربوون؛ لەوانەش، پلاندانانی کەناڵی ڕووداو بۆ ڕووماڵی ڕۆژانەی پێشهات و هەواڵەکان، ڕەنگدانەوەی ئەرێنی هەبووە لەسەر باشترکردنی توانای کەناڵەکە بۆ کێبڕکێکردنی کەناڵەکانی دیکە و هەروەها ڕەنگدانەوەی ئەرێنی هەبووە لەسەر باشترکردنی ئەدای کەناڵەکە.

    ژمارە 56· Articles· لاپەڕە 409 - 460· DOI 10.56422/ka..56.443کردنەوەی توێژینەوە