گەڕان

گەڕان لە هەموو توێژینەوەکانی گۆڤاری ئەکادیمیای کوردی بەپێی ناونیشان، نووسەر یان پوختە.

0
ئەنجامەکان
0
لە کۆبەشدا
Morpheme
گەڕان
گەڕانەکەت
فلتەری پێشکەوتوو
ئەنجامەکان

ئەنجامەکان

نیشاندان 1 ئەنجام
  1. 2024

    Affixation in English with Reference to Dialects in Kurdish

    لە لایەنDr. Azad Tahir

    لەپێشەکیدا دەبێت ئاماژە بۆ ئەوە بکەین وشەسازی (مۆرفۆلۆجی) کۆنترین بەشی زمانە چونکە ئەوەی زمانزان بوو واتا خەریکی وشەسازی بووە لە ڕێزمان ، وە کاتێک زمان لە فەڕەنسا (دوی ساسێر) وەک زانست بایەخی پێدرا لە دوای ساڵی 1850، وشەسازی بنەچە و کانیاوی دەنگسازی و ڕستەسازی و واتا سازی بووە. رۆنانی وشەو بونیادی وشە پێویستی بە چەند گۆڕانکاریەکی ڕێزمانی و واتایی هەیە بە گیرەک( پاشگر و پێشگر). لە سەرەتا گرنگی تۆژینەوە و میتۆدی بەراوردکاری و ئامانج و سنورداری لێکۆڵینەوەکە لە وشەی داڕێژراو. هەردوو زمانی ئینگلیزی و کوردی لە خێزانی زمانە هیندۆ- ئەوروپیەکانن ، بەڵام لە تایپۆلۆجیای مۆرفۆلۆجی زمانی ئینگلیزی سادەترە لە ڕووی گیرەکەوە چونکە لە ئینگلیزی کۆندا زۆربەی وشەکان مۆرفیمی تاک بووە ، کاریگەری داگیرکردنی بەڕیتانیا لە لایەن فەرەنساوە بۆ ماوەی نزیکەی پێنج سەدە واتا کاریگەری زمانی فەڕەنسی کە نەوەی زمانی لاتینە هەروەها زاراوەی زانستی لاتینی وگریک وای کردووە لە ٦٠-٧٠٪ لەم پێشگر و پاشگرانەی ئینگلیزی لەو دوو زمانەوە وەرگیراوە. بۆ نموونە وشەی (disestablishmentarianism ِAnti) بریتیە لە شەش مۆرفیم داڕشتنی وشەکە زیاتر لە سەدەیەکی خایاندووە گیرەک بۆڕەگی (establish) زیاد کراوە ؛ واتا جیاکردنەوەی ئایین لە سیاسەت. لە سەرچاوەی نوێ و توێژینەوەی ئەکادیمی نوێی ڕیزمانی کوردی دوو جۆر گیرەک هەیە هەڵگواستن (مۆڕفیمی داڕێژراو) و شکاندن ( مۆڕفیمی وشەگۆڕ) هەروەکو سەرچاوە ئینگلیزیەکان ، بەڵام ئەوانەی زمانزانی ترادیشناڵن یان دەرچووی قوتابخانەی ڕووسیان وەک دکتۆر ئەوڕەحمانی حاجی مارف مۆرفیمی ریشەیی (root morpheme) زیادکردووە بەڵام لە توێژینەوەی ئکادیمی نوێدا دروست نیە . لە کۆتایی ئەم تۆژینەوەیە لە نێوان زمانی ئینگلیزی و کوردیدا مۆرفیمی ئازاد و مۆرفیمی لکاو ( bound morpheme) هەیە ؛ مۆرفیمی لکاو دوو جۆرە یەکەم مۆرفیمی هەڵگواستن = وشە داڕێژراو ( derivational morpheme) کە بەشەکانی ئاخاوتن دەگۆڕێت یان واتای وشە دەگۆڕێت لەگەڵ مۆرفیمی شکاندن = وشە گۆڕ(inflectional morpheme) تەنها کاریگەری ڕێزمانی هەیە وەک تاک و کۆ /کردار/ ئاوڵناو و بەراوردکاری. پێشگر و پاشگر هاوشێوەی یەکترن لە زمانی ئینگلیزی و کوردی ، لە هەردوو زمانەکەدا پێشگر کەمترە لە پاشگر، خاڵی جیاوازی ئەم توێژینەوەیە ئەویە لە زمانی ئینگلیزیدا نێوگر (infix )هەیە واتا مۆرفیم لە ناوەڕاستی ڕەگ وشەکە دەگۆڕێت بەڵام لە زمانی کوردیدا نێوگر نیە ؛ چەند وشەیەک هەیە لە زمانی عەرەبیەوە وەرگیراوە بە هەڵە گۆدەکرێت وەک : آثار-------- ئاسار / ئاسەوار تجارة ----- تیجارەت / توجارەت شبق ------- شەبەق /شەفەق ئەمانە هیچیان ڕاست نین چونکە لە زمانی جادەوە ( Slang) کەوتونەتە ناو زمانی کوردیەوە وەک روونمان کردەوە نێوگر لە زمانی کوردی پەتی (Pure ) دا نیە.

    ژمارە 61· Articles· لاپەڕە E53-E64· DOI 10.56422/ka.3.61.598کردنەوەی توێژینەوە