Affixation in English with Reference to Dialects in Kurdish

لە لایەنDr. Azad Tahir

بڵاوکراوەتەوە لە 11 کانوونی یەکەم 2024لاپەڕە E53-E64DOI 10.56422/ka.3.61.598
نووسەران
  • Dr. Azad Tahir

پوختە

لەپێشەکیدا دەبێت ئاماژە بۆ ئەوە بکەین وشەسازی (مۆرفۆلۆجی) کۆنترین بەشی زمانە چونکە ئەوەی زمانزان بوو واتا خەریکی وشەسازی بووە لە ڕێزمان ، وە کاتێک زمان لە فەڕەنسا (دوی ساسێر) وەک زانست بایەخی پێدرا لە دوای ساڵی 1850، وشەسازی بنەچە و کانیاوی دەنگسازی و ڕستەسازی و واتا سازی بووە. رۆنانی وشەو بونیادی وشە پێویستی بە چەند گۆڕانکاریەکی ڕێزمانی و واتایی هەیە بە گیرەک( پاشگر و پێشگر).

لە سەرەتا گرنگی تۆژینەوە و میتۆدی بەراوردکاری و ئامانج و سنورداری لێکۆڵینەوەکە لە وشەی داڕێژراو. هەردوو زمانی ئینگلیزی و کوردی لە خێزانی زمانە هیندۆ- ئەوروپیەکانن ، بەڵام لە تایپۆلۆجیای مۆرفۆلۆجی زمانی ئینگلیزی سادەترە لە ڕووی گیرەکەوە چونکە لە ئینگلیزی کۆندا زۆربەی وشەکان مۆرفیمی تاک بووە ، کاریگەری داگیرکردنی بەڕیتانیا لە لایەن فەرەنساوە بۆ ماوەی نزیکەی پێنج سەدە واتا کاریگەری زمانی فەڕەنسی کە نەوەی زمانی لاتینە هەروەها زاراوەی زانستی لاتینی وگریک وای کردووە لە ٦٠-٧٠٪ لەم پێشگر و پاشگرانەی ئینگلیزی لەو دوو زمانەوە وەرگیراوە. بۆ نموونە وشەی (disestablishmentarianism ِAnti) بریتیە لە شەش مۆرفیم داڕشتنی وشەکە زیاتر لە سەدەیەکی خایاندووە گیرەک بۆڕەگی (establish) زیاد کراوە ؛ واتا جیاکردنەوەی ئایین لە سیاسەت. لە سەرچاوەی نوێ و توێژینەوەی ئەکادیمی نوێی ڕیزمانی کوردی دوو جۆر گیرەک هەیە هەڵگواستن (مۆڕفیمی داڕێژراو) و شکاندن ( مۆڕفیمی وشەگۆڕ) هەروەکو سەرچاوە ئینگلیزیەکان ، بەڵام ئەوانەی زمانزانی ترادیشناڵن یان دەرچووی قوتابخانەی ڕووسیان وەک دکتۆر ئەوڕەحمانی حاجی مارف مۆرفیمی ریشەیی (root morpheme) زیادکردووە بەڵام لە توێژینەوەی ئکادیمی نوێدا دروست نیە . لە کۆتایی ئەم تۆژینەوەیە لە نێوان زمانی ئینگلیزی و کوردیدا مۆرفیمی ئازاد و مۆرفیمی لکاو ( bound morpheme) هەیە ؛ مۆرفیمی لکاو دوو جۆرە یەکەم مۆرفیمی هەڵگواستن = وشە داڕێژراو ( derivational morpheme) کە بەشەکانی ئاخاوتن دەگۆڕێت یان واتای وشە دەگۆڕێت لەگەڵ مۆرفیمی شکاندن = وشە گۆڕ(inflectional morpheme) تەنها کاریگەری ڕێزمانی هەیە وەک تاک و کۆ /کردار/ ئاوڵناو و بەراوردکاری. پێشگر و پاشگر هاوشێوەی یەکترن لە زمانی ئینگلیزی و کوردی ، لە هەردوو زمانەکەدا پێشگر کەمترە لە پاشگر، خاڵی جیاوازی ئەم توێژینەوەیە ئەویە لە زمانی ئینگلیزیدا نێوگر (infix )هەیە واتا مۆرفیم لە ناوەڕاستی ڕەگ وشەکە دەگۆڕێت بەڵام لە زمانی کوردیدا نێوگر نیە ؛ چەند وشەیەک هەیە لە زمانی عەرەبیەوە وەرگیراوە بە هەڵە گۆدەکرێت وەک :

  • آثار-------- ئاسار / ئاسەوار
  • تجارة ----- تیجارەت / توجارەت
  • شبق ------- شەبەق /شەفەق

ئەمانە هیچیان ڕاست نین چونکە لە زمانی جادەوە ( Slang) کەوتونەتە ناو زمانی کوردیەوە وەک روونمان کردەوە نێوگر لە زمانی کوردی پەتی (Pure ) دا نیە.

بابەتەکان

Morphemebaserootbound morphemeaffixationprefixInfixsuffix

چۆن سەرچاوە بدەیتەوە
Tahir, D., & , (2024). Affixation in English with Reference to Dialects  in Kurdish. Journal of the Kurdish Academy, 0(61), E53-E64. https://doi.org/10.56422/ka.3.61.598