گەڕان

گەڕان لە هەموو توێژینەوەکانی گۆڤاری ئەکادیمیای کوردی بەپێی ناونیشان، نووسەر یان پوختە.

0
ئەنجامەکان
0
لە کۆبەشدا
Myth, Pragmatics, Presupposition, Entailment, Helkay Name
گەڕان
گەڕانەکەت
فلتەری پێشکەوتوو
ئەنجامەکان

ئەنجامەکان

نیشاندان 1 ئەنجام
  1. 2025

    پێشگریمانه‌ی پڕاگماتیكی له‌ ئه‌فسانه‌ی كوردیدا هێلكه‌ی نامێ به‌ نموونه

    لە لایەنم. ی. جیهان یوسف ئەحمەد & م. كارزان عەبدولڵا جێژنی

    پوختە: پێشگریمانه‌ هه‌ڵهێنجانی واتایه‌ له‌ ده‌ربڕیندا، کاتێ ئه‌و واتایه‌ به‌ فۆڕمێکی ڕاسته‌وخۆ نه‌گوتراوه‌ و واتا‌کەی‌ وابه‌سته‌یه‌‌ به‌ زانیارییه‌ پێشینه‌کانی وه‌رگره‌وه‌. گرنگیی ئەم توێژینەوەیە لەوەدایە کە لایەنی پراکتیکیی شیکردنەوەی دەقە لە دووتوێی پراگماتیکدا، ئەوە دەردەخات کە دەقی ئەدەبی وەک هەر دەقێکی تر پێوەستی بنەما زمانییەکانە. توێژینەوەکە گریمانەی ئەوە دەکات کە پێشگریمانە، وەک  دیاردەیەکی پڕاگماتیکی، لە چنینی واتاییی ئەم ئەفسانانەدا هەیە و دەتوانن واتا قووڵەکان و زەمینە کولتوورییەکانی پشت گێڕانەوە ئەفسانەیییەکان ئاشکرا بکه‌ن. ئامانجی توێژینەوەکە ئەوەیە بیسەلمێنێت کە شیکاریی پێشگریمانەیی، دەبێتە پردێک بۆ دەرخستنی واتای قووڵی دەقەکان. له‌م توێژینه‌وه‌یه‌دا، ڕێبازی وه‌سفیی شیکاری بۆ شیکاریی ده‌قه‌کان داڕشتنه‌ پێشگریمانه‌یییه‌کان به‌کار هاتووه‌. توێژینه‌وه‌که‌ لە سێ بەش و ئەنجام و لیستی سەرچاوەکان پێک هاتووە. به‌شی یه‌که‌م بۆ پێشەکی توێژینەوەکە تەرخان کراوە لە بەشی دووه‌مدا باس لە زاراوەی پێشگریمانە و جۆرەکانی پێشگریمانە و  جیاوازیی نێوان پێشگریمانە و گرتنەوە ڕوون کراوەتەوە، بەشی سێیه‌م بەشێکی پراکتیکییە، لەم بەشەدا جۆرەکانی پێشگریمانە لە ئەفسانەی (هێلکەی نامێ، حەوت برا، ڕاوی چیای ڕەش) بە وردی ڕوون کراوه‌ته‌وه‌.

    ژمارە 63· Articles· DOI 10.56422/kaj.1.63.785کردنەوەی توێژینەوە