مارف عومه‌ر گوڵ، ژیان و هه‌ندێك له ناوه‌رۆ‌كی شیعره‌كانی
لە لایەنئەمین قادر & د. عەبدولواحید ئیدریس
ئەمین قادر
د. عەبدولواحید ئیدریس
توێژینه‌وه‌كه‌مان كه به ناونیشانی (مارف عومه‌ر گوڵ ژیان و هه‌ندێك ناوه‌ڕۆكی شیعره‌كانی) یه، به‌شێكه له ماسته‌رنامه‌كه‌م، شاعیر مارف عومه‌ر، یه‌كێكه له‌و شاعیر و نوسه‌ر و وه‌رگێڕ و شۆڕشگێڕانه‌ی نه‌ته‌وه‌ی كورد، به په‌یامی ناوه‌ڕۆكی شیعره‌كانی هه‌وڵیداوه هه‌ستی نیشتیمانی و نه‌ته‌وه‌یی له‌نێو كۆمه‌ڵگای كوردیدا، گه‌شه پێبدات، له‌لایه‌كی دیكه‌وه، بابه‌ته كۆمه‌ڵایه‌تی و بۆنه‌كان و وه‌سفی كردووه به ئامرازێك بۆ ده‌ربڕینی ناخی خۆی، له‌پاڵ ئه‌مه‌شدا چه‌ندین بابه‌تی ته‌نز و شیعری نه‌ته‌وه‌یی هۆنیوه‌ته‌وه. ئه‌م بابه‌ته له‌نێو توێژینه‌وه‌ی كوردیدا، كه‌مترین توێژینه‌وه‌ی له‌سه‌ر ئه‌م شاعیره ئه‌نجام درابێت، له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه كار و خه‌باتی ئه‌م شاعیره هێنده گه‌وره‌یه، پێویست ده‌كات چه‌ندین نامه و كتێب له‌باره‌وه بنوسرێت. له‌م توێژینه‌وه‌یه‌دا ئامانجمانه تیشك بخه‌ینه سه‌ر ژیانی شاعیر و كایه نه‌زانراوه‌كانی ژیانی كۆبكه‌ینه‌وه و له‌گه‌ڵ ناوه‌ڕۆكه شیعرییه‌كانیدا بیانخه‌ینه ژێر تیشكی لێكۆڵینه‌وه. له‌م توێژینه‌وه‌یه‌دا، ڕێبازی وه‌سفی شیكاریمان پێڕه‌وكردووه. ئه‌م توێژینه‌وه‌یه، له پوخته و پێشه‌كی و دوو به‌ش و ئه‌نجام و لیستی سه‌رچاوه‌كان، پێكهاتووه. به‌شی یه‌كه‌م: ژیانی شاعیر. به‌شی دووه‌م: پراكتیزه‌ی ناوه‌ڕۆكی شیعره‌كانی شاعیر.
Loveنامۆییمارف عومه‌ر گوڵنیشتیمانیدڵداریوه‌سفمارف عمر كولالوصفالوطنيهالعشقالغربهMarif Omer GulThe nationdescriptionestrangment
قادر, ئ., & ئیدریس, د. (2024). مارف عومه‌ر گوڵ، ژیان و هه‌ندێك له ناوه‌رۆ‌كی شیعره‌كانی. Journal of the Kurdish Academy, 0(61), 252-265. https://doi.org/10.56422/ka.3.61.568