گەڕان
گەڕان لە هەموو توێژینەوەکانی گۆڤاری ئەکادیمیای کوردی بەپێی ناونیشان، نووسەر یان پوختە.
- 0
- ئەنجامەکان
- 0
- لە کۆبەشدا
- “دەقی شیعری”
- گەڕان
ئەنجامەکان
- 2024
زمانی شیعری نوێ له دنیابینیی ئه‌دۆنیس و سه‌باح ڕەنجدەردا
لە لایەنسابیر حسێن & د. عه بدوڵا ئاگرین
مه‌به‌ست له ده‌سته‌واژه‌ی زمان له‌م توێژینه‌وه‌یه‌دا، هونه‌ری داڕشتنی ده‌قه‌كه‌یه، نه‌ك ده‌سته‌واژه فه‌رهه‌نگییه‌كه‌ی" به‌و مانایه‌ی زمانی ده‌قی شیعری ده‌بێ جیاواز بێت له زمانی ئاخاوتنی ڕۆژانه ، هه‌روه‌ها به‌كارهێنانی ده‌سته‌واژه‌ی خاوه‌ن ئیدیۆمی تایبه‌ت و، به‌كارهێنانی ڕسته‌ی سه‌رنجڕاكێشی پڕ له ئه‌ندێشه‌ی هونه‌ری بێت، له‌لای هه‌ردوو شاعیر ( سه‌باح ره‌نجده‌رو ئه‌دۆنیس) زمان له شیعردا وه‌ك كه‌ره‌سته‌یه‌ك له بواری گێڕانه‌وه و وێنه‌كاری و دانووساندنی شیعری و ستاتیكا به‌كاردێ، هه‌روه‌ها بۆ به‌رجه‌سته‌كردنی بیری شاعیر له‌نێو ده‌قه‌كه‌یدا به‌كارهاتووه، ئەمەش لە خۆیدا ئەو سه‌لیقه‌مان پێشان دەدات، كه هه‌ردوو شاعیر بەرامبەر زمان و شیعر هه‌یانبووه.هه‌ر به‌م شێوه‌یه به‌هاكانی زمان له‌نێو شیعردا به‌رجه‌سته ده‌بێت.توێژینه‌وه‌كه ((تیۆرییه)) و بریتییه له دوو ته‌وه‌ر: له ته‌وه‌ری یه‌كه‌مدا هه‌ڵوه‌سته له‌سه‌ر زمانی شیعری به‌شێوه‌یه‌كی گشتی ده‌كه‌ین و بیروبۆچوونی شاره‌زایانی زمان ده‌خه‌ینه ڕوو... له‌ته‌وه‌ری دووه‌می توێژینه‌وه‌كه‌مان دنیابینیی شیعری نوێ له تێروانینی ئه‌دۆنیس و سه‌باح ڕه‌نجده‌ردا شیده‌كه‌ینه‌وه .
- 2023
دەقی (لەدەستم دێ)ی (عبدالله پەشێو) لە روانگەی رەخنەی دەروونشیکارییەوە (تیۆر و چەمکەکانی دەروونشیکاری (فرۆید)ی بە نموونە)
لە لایەنرێبین خەلیل قادر
میتۆدی رەخنەی دەروونشیکاری کە بە کاریگەری قوتابخانەی دەروونشیکاری (بەتایبەتیش تیۆر و بۆچوون و زاراوە و چەمکەکانی فرۆید) دامەزراوە، پێیوایە کە دەقی شیعری بەرهەمی حەز و ئارەزوو و غەریزە چەپێنراوەکانی نائاگایی دەقنووسە، بەتایبەت ئەو غەریزە و حەز و ئارەزووانەی کە دەقنوس لەماوەی ژیانیدا نەیتوانیووە بیانهێنێتە دی و جێبەجێیان بکات. هەمان دۆخ بەسەر دەقی (لەدەستم دێ)دا زاڵە. ئەم دەقە ئەنجامی ئارامگرتن و بەردەوام ناردنەوەی رق و کینە و توڕەییێکە بۆ ناو نائاگایی کە دەروون و ناخی شاعیری پێوە دەناڵێنێت، بۆیە شاعیریش بە پەنابردنە بەر چەند میکانیزمێکی بەرگری دەروونی و بە گۆڕینی هەستی توڕەیی و هەڵچوونە دەروونییەکانی بۆ رەمزی شیعری توانیوویەتی لەڕێگەی شیعرەوە ئەم هەڵچوونە پەنگخواردووانەی دەروونی بگۆڕێت بۆ شیعر و گوزارشت لە نائارامی و ململانێی دەروون و نائاگایی خۆی بکات. ئەم توێژینەوەیە بەناونیشانی (دەقی (لەدەستم دێ)ی (عبدالله پەشێو) لە روانگەی میتۆدی رەخنەی دەروونشیکارییەوە (تیۆر و چەمکەکانی دەروونشیکاری (فرۆید)ی بە نموونە). هەوڵێکە بۆ شیکردنەوەی دەقەکە لە روانگەی ئەم میتۆدە رەخنەییەوە بە سوودوەرگرتن لە تیۆر و چەمکەکانی دەروونشیکاری فرۆیدی. ئەم توێژینەوەیە لە پێشەکی و دوو بەش پێکهاتووە و لە کۆتاییشدا ئەنجامەکان و لیستی سەرچاوەکان خراونەتە ڕوو.